(سبەی):
دوای ماوەیەکی زۆر ململانێ لەگەڵ نەخۆشیدا، سەر لەبەیانی
ئەمڕۆ هونەرمەند عەلی توانا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
نیاز نوری، سکرتێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان
رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ھونەرمەند عەلی توانا ئەندامی مەڵبەندی گشتی سلێمانی کۆمەڵەی
ھونەرەجوانەکانی کورد کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە ماوەیەکی زۆر بەدەست
نەخۆشییەکی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت، تا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی
دوایی کرد.
عهلی توانا ساڵی (1943) له گهڕهكی
سابونكهرانی شاری سلێمانی لهدایكبوه، ساڵی (1959) لهگهڵ ژمارەیەک نوسهر كۆمهڵهی
ئهدیبانیان دروست کردوە و خۆی دهبێته سهرۆكی كۆمهڵهكه و تا کۆچی دواییشی
ئەندامی کۆمەڵەی ھونەرەجوانەکانی کورد- مەڵبەندی گشتی سلێمانی بوە.
ئەو هونەرمەندە پێش تێکەڵ بونی بە کاری شانۆ و دراما و
نواندن، چیرۆک نوس بوە و دواتر لە ساڵی (1970)ەوە تێکەڵی بواری شانۆ و نواندن بوە
و لە ژمارەیەک شانۆگەریی و فیلم و دراما و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا رۆڵی سەرەکیی
بینیوە.