(سبەی): لە دوەم ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا، ژماره‌یه‌ك گۆڕانخواز و كوردی دانیشتوی وڵاتی نه‌مسا، یادی كۆچی دوایی رابەری نیو سەدە لە خەباتی گەلی کوردیان لە كه‌ناری روباری دانوب کردەوە. دانا سەعدی، بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆڕان لە نەمسا، لە وتەیەکدا لەبەردەم ئامادەبوان، تیشكی خستە سەر وێستەگە جیاجیا كانی ژیانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفاو وتی: بەهۆی نەوشیروان مستەفاوە، وشەی دانوب هاتوەتە ناو ئەدەبیاتی سیاسی كوردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، بە كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ئازادیخوازانی هەر چوارپارچەی كوردستان، زیانی گەورەیان بەركەوت‌و روداوەكانی دو ساڵی رابردوش ئەو راستییەیان سەلماند. له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو، نه‌وشیروان مسته‌فا، رابەری نیو سەدە لە خەباتی گەلی کورد له وڵاتی نه‌مسا ده‌یخوێند، به‌ڵام بڕیار ده‌دات ده‌ستبه‌رداری پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ببێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی و خه‌ڵكی كوردستان شۆڕش ده‌ستپێده‌كاته‌وه. نه‌وشیروان مسته‌فا، له‌كتێبێكیدا به‌ناونیشانی (له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ – دیوی ناوه‌وه‌ی روداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1975-1978) باسی چۆنێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شۆڕش و دروستكردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ شۆڕش و چه‌ندین روداوی دیكه‌ی مێژویی ده‌كات.
ئــاگاداری
هه‌رێمی كوردستان؛ مزگه‌وت وشوێنه ئاینییه‌كان داده‌خرێن
جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم بەڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پەسەندکرا
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: شێوازێکی نوێی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەرێم جێبەجێ دەکرێت
بڕیاره نوێییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی
ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی: هەرکەس و شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەرێمى کوردستان؛ (10) توشبوى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فراکسیۆنى گۆڕان (16) پێشنیازە یاسا پێشکەشى پەرلەمان دەکات