کوردستان 03:05 - 21/05/2019

براکەی بە (30) چەقۆ کوشت

+ -

(سبەی):
پۆلیسی کەرکوک ئاشکرای کرد، هاوڵاتیەک بە چەقۆ برایەکی خۆی کوشتوە و تەرمەکەشی لەسەر رێگای ناوچەی نوێی پیشەسازی فڕێداوە.

پۆلیسی کەرکوک لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ سێشەممە (21/5/2019) کەسێک کە نەخۆشی دەرونی لەگەڵدا بوە، بە چەقۆ براکەی خۆی کوشتوە و تەرمەکەشی لەسەر رێگای ناوچەی نوێی پیشەسازی شارەکە فڕێدراوە.

بەپێی بەیاننامەکەی پۆلیسی کەرکوک، ئەو کەسە (30) چەقۆی لە براکەی داوە و لە بەردەمی دادوەریشدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.

سەبارەت بە هۆکارەی روداوەکەش، پۆلیس ئاماژەی بە خراپی دۆخی دەرونی بکوژەکە کردوە و دەڵێت: ئەو کەسە بەدەست نەخۆشی دەرونییەوە دەناڵێنێت و ئەوەش پاڵنەر بوە بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە.