(سبەی):
بڕیارە رۆژی (23)ی ئەم مانگە هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دەستپێبکات و تا رۆژی (26)ی مانگ دەخایەنێت، کە لە هەر (28)
وڵاتە ئەندامەکەی یەکێتییەکە دەنگدەران (751) کورسییەکەی پەرلەمان یەکلادەکەنەوە.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خولی نۆیه‌می ههڵبژاردنهکانەو له ساڵی
(1979) یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ ئه‌نجامدرا، له‌و کاته‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه
هه‌ر پێنج ساڵ جارێک ئه‌نجامده‌درێن. ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌که له‌سه‌ر (751) کورسی
په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپایه که دانیشتوانه‌که‌ی زیاتر له (508) ملیۆنەو له (28)
وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده له مانگی شوباتی ساڵی پار به ده‌نگدان له‌ناو
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌نگ به که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان درا بۆ (705)
ئه‌ندام (ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا له یه‌کێتیه‌که بچوایه‌ته ده‌ره‌وەو به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی
نه‌کردایه)، به‌ڵام به‌ریتانیا دوای مشومڕێکی زۆری په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی و وتوێژه‌کانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا مانه‌وه‌که‌ی درێژکرایه‌وه، بۆیه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات
و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا وه‌کو خۆی هه‌ر به (751) کورسیه‌که‌یه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که (28) وڵات ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپان
و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن، به‌ڵام به چه‌ندان هۆکار شه‌ش له‌و وڵاتانه رۆڵی
گرنگیان هه‌یه له یه‌کێتیه‌که‌دا هه‌م له روی هێزی سه‌ربازی و ئابورییه‌وه هه‌م
به‌هۆی ژماره‌ی زۆری دانیشتوانه‌وه.
ئه‌ڵمانیا به (96) ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌شدار ده‌بێت،
فه‌ڕه‌نسا (79) ئه‌ندام و ئیتاڵیا (76) و به‌ریتانیا (73) و ئیسپانیا (59) و پۆڵه‌ندا
(52). ژماره‌که له (33) ئه‌ندامی وڵاتی رۆمانیاوه داده‌به‌زێت تاکو ده‌گاته شەش ئه‌ندام
په‌رله‌مان بۆ هه‌ریه‌ک له وڵاته‌کانی قوبروس و لوکسۆمبۆرگ و ماڵتا.
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵانی پێشتر، به دیاریکراوی ساڵی
(2014) رێژه‌ی به‌شداربون له ده‌نگدان زۆر نزم بو که له‌سه‌دا (42) بو، واته له هه‌ر
(10) که‌س که مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه ته‌نیا چوار که‌س به‌شداریان کردوه. له به‌لجیکاو
لۆکسمبۆرگ رێژه‌ی به‌شداری به‌رز بوه، به‌ڵام چونکه له‌و دو وڵاته ده‌نگدان ناچاریە،
له قوبروسیش ناچارییە که‌چی هێشتا رێژه‌ی به‌شداربون له سه‌دا (44) بوه. وڵاتانێکی
وه‌کو ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیا‌و به‌ریتانیاو ئیسپانیا‌و پۆڵه‌ندا که پێگه‌ی
گرنگیان له‌ناو یه‌کێتیه‌که‌دا هه‌یه رێژه‌ی ده‌نگدان هه‌ر نزم بوه، به‌شێوه‌یه‌ک
له فه‌ره‌نسا له سه‌دا (42)، ئه‌ڵمانیا (48)، ئیتاڵیا (57)، به‌ریتانیا (35)، ئیسپانیا
(43) و پۆڵه‌ندا له سه‌دا (23) بون. به‌شێکی ئه‌و ئه‌رگومێنتانه‌ی بۆ نزمی به‌شداری
له ده‌نگدان پێشکه‌ش ده‌کرێن هۆکاره‌که‌ی بۆ ئاڵۆزی ئیش‌کردنی داموده‌زگاکانی یه‌کێتی
ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که زه‌حمه‌ته هاوڵاتی ئاسایی تێیبگات.
له مانگی چواری رابردو یه‌کێتی ئه‌وروپا ره‌زامه‌ندی نیشاندا
به درێژکردنه‌وه‌ی واده‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌کێتی ئه‌وروپا به مه‌رجێک
به‌ریتانیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بکات. ئه‌گه‌ر له کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری
ئه‌مساڵدا که دوا واده‌یه بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌که به‌ریتانیا بڕواته ده‌ره‌وه ئه‌وا
ده‌بێت ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له به‌ریتانیاوه بۆ په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌رده‌چن
بگه‌ڕێنه‌وه له‌نده‌ن.
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر وڵاتێک له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندیداره
به ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌که‌وه، بۆ نمونه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا (82) ملیۆن کهسەو (96) ئه‌ندام
په‌رله‌مانی ده‌بێت له په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام ماڵتا ژماره‌ی دانیشتوانی
(475) هه‌زار که‌سه بۆیه ته‌نیا شەش ئه‌ندامی ده‌بێت. سیستمی نوێنهرایهتیکردنهکه
له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک ده‌گۆڕێت، له ئیتاڵیا هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێک نوێنه‌رایه‌تی
ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی خۆی ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌ندامێکی نوێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م وڵاته‌که ده‌کات.
خاڵی ململانێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی
یه‌کێتی ئه‌وروپا له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک ده‌گۆڕێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه خاڵی ململانێ له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک ده‌گۆڕێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
له ئیتاڵیا بابه‌تی باجه‌کان و ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌نێوان باکورو باشوری وڵاته‌که‌دا
هه‌یه له ڕوی گه‌شه‌ی ئابوریه‌وه بابه‌تێکی سه‌ره‌کییه، له‌کاتێکدا له ئه‌ڵمانیا
بابه‌تی ئه‌وه‌ی ئایا هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی ئه‌نجیلا مێرکڵ ده‌توانیت تاکو ساڵی (2012)
بمێنێته‌وه یاخود داده‌ڕمێت بابه‌تێکی گه‌رمه. له به‌ریتانیا هه‌مو وتوێژه‌کان له‌ده‌وری
بابه‌تی بریگزیت و بابه‌تی ڕێوشوێن و میکانیزمی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیایه له یه‌کێتیه‌که.
له فه‌ڕه‌نسا (به موفاره‌قه‌یه‌کی زۆره‌وه) زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان له‌ده‌وری پارێزگاریکردن
له ئابوری خۆماڵی- پرۆتێکشنیزم- دهسوڕێتهوە. فه‌ره‌نسا که بازاڕێکی گهورهیەو یه‌کێکه
له‌و وڵاتانه‌ی که کاریگه‌ری و ڕۆڵی له یه‌کێتی ئه‌وروپادا زۆره، که‌چی به‌شی زۆری
دیبه‌یته‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ئابوری وڵات بپارێزن له‌ڕێگه‌ی دانانی باج و
گومرگی زۆر له‌سه‌ر هاورده‌کان. له پۆڵه‌ندا که وڵاتێکی له‌ڕوی ئایینیه‌وه نهریتیهو
کڵێسا‌ی کاسۆلیکی زۆر به‌هێزه به‌شی زۆری وتوێژه‌کان له‌سه‌ر پاراستنی منداڵان و
مافی هاوڕهگهزخوازهکانه.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بڕیار له‌سه‌ر بودجه‌ی
یه‌کێتیه‌که ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها شانبه‌شانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا- ئه‌نجومه‌نه‌که
له سه‌رۆکی وڵاتانی ئه‌ندام پێکهاتوه- ڕۆڵیان
ده‌بێت له دانانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که. هه‌رچه‌نده ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
نوێنه‌رایه‌تی ولاته‌کانیان ده‌که‌ن، به‌ڵام له په‌رله‌مان به‌پێی ریزبه‌ندی ئایدیۆلۆجیا
و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیان گروپبه‌ندی ده‌که‌ن و داده‌نیشن. راستی- ناوه‌ند پێکه‌وه
داده‌نیشن، سۆشیالیسته‌کان له‌لای یه‌که‌وه‌ن و هه‌روه‌ها سه‌وزه‌کان و دڕدۆنگهکانیش
به‌رامبه‌ر یه‌کیتی ئه‌وروپا -ئیرۆسکێپتیستهکان- یش به‌هه‌مان شێوه.
گه‌وره‌ترین گروپی سیاسی له په‌رله‌مان زۆرترین رۆڵی ده‌بێت
له دانانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا.
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که به‌رده‌وام روبه‌ڕوی ئه‌ندامان
و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی ده‌کرێته‌وه مه‌سه‌له‌ی شه‌رعیه‌ته. بابه‌تی شه‌رعیه‌تی دیموکراسی
بابه‌تێکی جێسه‌رنجه چونکه رێژه‌ی ده‌نگدان خولێکی هه‌ڵبژاردن بۆ خولێکی تر به‌رده‌وام
له دابه‌زیندایه، بهشێوهێهک که له ساڵی (1979)ەوە رێژه‌ی به‌شداری له سه‌دا (62)
بۆ له سه‌دا (42) دابه‌زیوه، ئه‌وه ڕێژه‌که له هه‌ندێک وڵات هه‌ر یه‌کجار نزمه بۆ
نمونه له سلۆڤاکیا ته‌نیا له سه‌دا (13)ی ئه‌و که‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه
به‌شداریان کردوه، له کۆماری چیک له سه‌دا (18)و به‌ریتانیا (35)و هۆڵه‌ندا (37).
به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوار رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێن،
هه‌مو وڵاتانی به‌شدار له هه‌مان رۆژدا ناچن بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان. به‌ریتانیاو
هۆڵه‌ندا له یه‌که‌م رۆژی ده‌نگدانه‌که‌دا واته (23)ی ئایار ده‌نگ ده‌ده‌ن، وڵاتانی
تریش له ڕۆژانی دواتردا به‌م شێوه‌یه: ئایرلهنداو کۆماری چیک (24) ئایار (له کۆماری
چیک 25ی مانگیش ده‌نگدان به‌رده‌وام ده‌بێت)، 25ی مانگ لاتڤیاو مۆڵداڤیاو سلۆڤاکیا
ده‌نگ ده‌ده‌ن، 26ی مانگ نه‌مسا، به‌لجیکا، بولگاریا، کرواتیا، قوبروس، دانمارک، ئیستۆنیا،
فینله‌ند، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، هه‌نگاریا، ئیتاڵیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ،
پۆڵه‌ندا، پورتوگال، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، ئیسپانیا‌و سوید ده‌نگ ده‌ده‌ن. ئه‌نجامی
ده‌نگدانه‌که ئاشکرا ناکرێت تاکو سه‌رجه‌م وڵاته‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن. له کۆتا رۆژی
دهنگدانهکەو به‌دیاریکراوی سەعات (10)ی ئێواره‌ی (26)ی مانگ سندوقه‌کان داده‌خرێن
و به ماوه‌یه‌کی که‌م دوای ئه‌وه ئه‌نجامه‌کان ده‌رده‌که‌ون.
هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین
هه‌ڵبژاردن لەناو یهكهیهکی سیاسی داده‌نرێت که ته‌نیا هه‌ڵبژاردن له هیندستان
له پێشیه‌وه‌یه‌تی.
له هه‌ندێک له‌و وڵاتانه ده‌نگدان ئارهزومهندانهیەو
له هه‌ندێک وڵاتی تر ناچارییە
به سێ سیستمی جیاوازی هه‌ڵبژاردن ده‌نگدانه‌که ده‌کرێت
به‌پێی وڵاته‌کان. له هه‌ندێکیاندا ئه‌ندام په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو وڵاته‌که
ده‌کات، له هه‌ندێکی تریاندا سیستمی ناوچه‌ییه، واته بۆ نمونه له به‌ریتانیا رکابهڕهکان
له ناوچه‌کانی خۆیاندا ململانێ له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی کورسی ده‌که‌ن و نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌و ناچه‌یه ده‌که‌ن. ته‌مه‌نی ده‌نگدان به‌پێی یاسای هه‌ر یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌ندام
دیاریده‌کرێت. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامدا بەشێوهیهک له شێوه‌کان ده‌نگدان لەڕێگه‌ی
پۆسته‌وه یاخود ده‌نگدان له‌ڕێگه‌ی راسپاردنی که‌سێکه‌وه - به‌هۆی نه‌خۆشی یاخود
به‌هۆی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه- بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگت بۆ بدات هه‌یه جگه له کۆماری چیک، ئایرله‌ندا،
ماڵتا‌و سلۆڤاکیا که ده‌نگده‌ر ده‌بێت خۆی به فیزیکی ئاماده بێت. له هه‌ندێک له‌و
وڵاتانه ده‌نگدان ئارهزومهندانهیەو مافێکه هاوڵاتیان ده‌توانن پیاده‌ی بکه‌ن یان
نه‌یکه‌ن، له هه‌ندێک وڵاتی تردا ده‌نگدان ناچارییە وه‌کو به‌لجیکا، بولگاریا،
قوبروس، یۆنان و لوکسمبۆرگ.
له دوا هه‌ڵبژاردنه‌وه که ساڵی (2014) ئه‌نجام درا زۆر
شت گۆڕاوه که بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئه‌نجامی ده‌نگه‌کانی
پارت و ته‌وژمه سیاسیه‌کان ده‌بێت. له به‌ریتانیا بریگزیت که ڕوداوێک و بگره ته‌نگژه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه هاوڵاتیانی به‌ریتانیا روبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی
کاتا‌لۆنیا له ئیسپانیا، قه‌یرانی ئابوری و سیاسی فه‌ره‌نساو خۆپیشاندانی هێله‌کزه‌رده‌کان،
هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر بۆ ناو ئه‌ڵمانیاو کێشه‌کانی ره‌گه‌زپه‌رستی
و تیرۆریزم و چه‌ندان کێشه‌ی تر که کاریگه‌ری له‌سه‌ر دهنگدانهکەو ئه‌نجامه‌کانی
ده‌بێت.
ئەم بابەتە لە ژمارە (19)ی رۆژنامەی (زەمەن)
لە رۆژی (21-5-2019) بڵاوکراوەتەوە.