ڤیدیۆ 08:17 - 07/06/2019

خانەقای بیارە لە فیچەرێکی (سبەی)...

+ -

(سبەی):
خانەقای بیارە، سەدە و نیوێک پێش ئێستا تاكە خوێندنگەی ناوچەكە بوە، تا ئەو كاتەی خوێندن لە كوردستان دەستی پێكردوە، لێرە كەس نازانێت كێ‌ خاوەن ماڵە، لە رۆژانی ئاساییدا خواردنی (500) كەس ئامادە دەكرێت بۆ رێبواران.


لەم خانەقایەدا بەچەندین رێگا وانە و خوێندنی تێدا دەخوێندرێت و (140) فەقێ لێرە دەخوێنن، ئینجازەی مەلایەتیان پێ‌ دەدرێت، خانەقا لە زمانی فارسیدا بە شوێنی بێ‌ خانە و بێلانەكان دێت، شێخ عومەر زیائەدین لە ساڵی (1308) دروستی كردوە، ساڵی (1991) نۆژەن كراوەتەوە.

ئامادەکردنی: چۆمان عوسمان

هەواڵی پەیوەندیدار