(سبەی):
ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی كه توركیا نه‌خشه‌ی بۆ كێشاوه
له‌سه‌ر سنوری سوریا دروست ببێت، ژماره‌یه‌ك ئامانجی هه‌یه؛ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه
سنوره‌كه بۆ توركه‌كان سه‌قامگیربكات، و له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه ببێته
میكانیزمێك بۆ رزگاربونی توركیا له په‌نابه‌رانی سوری، دواتریش ئه‌و په‌نابه‌رانه
ببنه له‌مپه‌رێك تا له چه‌كداره كورده‌كان بیانپارێزێت. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و
ناوچه‌یه ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی، كه زۆرینه‌یان كوردی سوریان.
پێکدادانەکان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ ده‌رگا
به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ له ململانێكان له‌ناو سوریادا بكاته‌وه
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه هه‌ڵكوتینه سه‌ربازیه‌كه‌ی تێدا
ئه‌نجامده‌درێ، كه‌متره له سی كیلۆمه‌تر، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ ده‌رگا
به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ له ململانێكان له‌ناو سوریادا بكاته‌وه، چو‌نكه
ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێت ده‌ستبكات به گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی راگواستنی كۆچی پێچه‌وانه
له مێژودا بۆ رزگاربون له ملیۆنێك سوری كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بن، ناچاریشیان
بكات له ناوچه‌یه‌ك نیشته‌جێ بكرێن كه له روی ئیتنیه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی
كوردن، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی نه‌ژادی گه‌وره ئه‌دات به ده‌سته‌وه.
له‌پێش ئه‌وانه‌ی كه له‌م نه‌خشه ئه‌ندازه‌ییه كۆمه‌ڵایه‌تییه
سودمه‌ند ده‌بن، رژێمی ئه‌سه‌د به‌رچاوده‌كه‌وێت كه پێگه‌ی دانوستانی خۆی به‌هێز
ده‌كات و له یه‌ك كاتدا له ده‌ستی دو دوژمنی ناوچه‌یی رزگاری ده‌بێت، و به‌و
كاره‌ی توركیا، كه ده‌یه‌وێت ملیۆنێك عه‌ره‌بی سوننه‌ی سوری له‌ناوچه كوردیه‌كان
له باكوری ئه‌و وڵاته جێگیر بكات، كارئاسانیش بۆ ئێران ده‌كات تا حیزبوڵا له به‌شه‌كه‌ی
تری سوریاوه ده‌ستبكه‌ن به پرۆسه‌ی پاكتاوی تائیفی.
تورکیا پەنابەرەکان وەک شۆڕشگێڕ بەکاردەهێنێت
تا دژی كورده‌كان له‌سه‌ر سنوره‌كان بجه‌نگن
رزگابون له ده‌ست ملیۆنێك سوری، دیارییه‌كه بۆ ئێران
كه به‌هۆی ترسی فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، ده‌بێت سورییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی
خۆیان بگێڕێته‌وه، ئه‌ندازیاری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش سه‌رۆكی توركیایه كه وازی له
هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوتری هێناوه‌و له‌سه‌روسه‌ودای ئه‌وه‌دایه له‌ناو سوریادا
له‌گه‌ڵ روسیا‌و ئێران وه‌ك دو هاوپه‌یمانی نوێ مامه‌ڵه بكات، دروستكردنی ناوچه‌ی
ئارامیش هیچ نییه جگه له به‌شێكی بچوك له‌نێوانیاندا، ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه
كه توركیا ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌كاربهێنێت، چو‌نكه پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌وروپیه‌كان
وه‌ك وه‌ره‌قه به‌كاری هێنان و ئه‌مجاره‌ش وه‌ك شۆڕشگێر به‌كاریان دێنێت تا دژی
كورده‌كان له‌سه‌ر سنوره‌كان بجه‌نگن.
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به
توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه
ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه له‌كاتێكدا كه هۆشداری به
لوبنان ده‌درێت له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سورییه‌وه، كه‌چی رێكخراوه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر به توركیا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه، ئه‌مه‌ش له
كاتێكدایه كه توركیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ده‌توانێت زیاتر له هه‌ر وڵاتێكی تر ئه‌وان
له خۆبگرێت و په‌یوه‌ندی زیاتریشی به‌شه‌ڕی سوریاوه هه‌یه.
هه‌رچی له ئه‌مه‌ریكاشه هیچ كاتێك بۆ شه‌ڕی سوریا دڵگه‌رم
نه‌بوه‌و له‌ناو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئه‌رزشی بۆدانه‌ناوه ته‌نها
له‌وكاته‌دا نه‌بێت كه ململانێی ناوچه‌یی هه‌بوبێت له‌گه‌ڵ روسیا، یاخود ویستبێتی
روبه‌ڕوی پاوانخوازییه‌كانی ئێران ببێته‌وه، به‌ڵام خودی سوریا له ده‌ستپێكی سیاسه‌ته‌كانی
ده‌ره‌وه‌یدا نه‌بوه به‌پێچه‌وانه‌ی عێراقه‌وه.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ودا به‌رته‌سكانه‌یدا،
واشنتۆن پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كردوه، مه‌به‌ستی له‌م كاره‌شی زیانگه‌یاندن
بوه به روسیا‌و میلیشیا ئێرانییه‌كان له ساڵانی شه‌ڕدا، له ئێستاشدا ئه‌و كۆمه‌كیه
پاشه‌كشه‌ی پێكراوه، به هه‌مان پاشه‌كشه‌ی چالاكی ئۆپۆزسیۆن كه زۆرینه‌ی
ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیان له ده‌ستداوه.
هه‌رچی له ئیسرائیلیشه، ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له هێرشی
ئاسمانی‌دا كورت كردۆته‌وه، بۆیه به دورده‌زانرێت ده‌ستوەردان بكات، چو‌نكه كێشمه‌كێشمه
نوێكان له ده‌ره‌وه‌ی هێڵه كێشراوه‌كه‌ی خۆیه‌تی كه ده‌كاته پشتی دیمه‌شق و
جۆلانه‌وه‌و ئیسرائیلیه‌كان وایداده‌نێن ناوچه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی
ئه‌وانه.
شه‌ڕی سوریا كۆتایی نه‌هاتوه‌و ته‌نها كپ
كراوه
خودی شه‌ڕی سوریا كۆتایی نه‌هاتوه‌و ته‌نها كپ كراوه،
هێشتا چه‌ند وه‌رزێكی تری ماوه، یه‌كێك له وه‌رزه‌كانیش ئه‌م زامه‌یه كه كه
توركه‌كان له‌ناوچه‌ی دابڕاو له‌ناو سوریادا ده‌یكه‌نه‌وه‌و ده‌بێته جێڕاوی تورك
و هاوپه‌یمانه‌كانی دواتر.
له به‌رده‌وامی بونی پشێوییه به‌رده‌وامه‌كان و پڕكردنی
په‌نابه‌ره ناچاركراوه‌كان تا بگوێزنه‌وه بۆ ناوچه‌گه‌لێك كه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی
ژیانی تێدا نییه؛ جارێكی تر پێكدادانه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئه‌و كات رێكخراوه
توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك قاعیده‌و داعش- زیندو ده‌بنه‌وه، به م پێیه‌ش سوریا به به‌رده‌وامی
وه‌ك شانۆی شه‌ڕی ناوچه‌یی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش له‌چوارچێوه‌ی
گه‌مه‌ی راوكردنی تیرۆریسته‌كان جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و له‌وێشه‌وه پشێویه
ترسناكه‌كان له‌ناو هه‌موان و ناوچه‌كه‌و جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت.
نوسینی/ عه‌بدولڕه‌حمان
را‌شد
له عه‌ره‌بیه‌وه/ سبه‌ی
سەرچاوە/ شرق الاوسط