گەلەری 08:53 - 27/11/2019

بەوێنە؛ ڤێستیڤاڵی پایز بۆ بازاڕکردن لە سلێمانی

+ -

(سبەی):
بە بەشداری زیاتر لە (200) کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، لە ھۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە، ڤێستیڤاڵی پایز کرایەوە.

لە ڤێستیڤاڵەکەدا کە زۆرێک لە بەرھەمە ناوخۆییەکان نمایشکراون، زیاتر لە (200) کۆمپانیا بەشدارن کە (130) کۆمپانیا لەئێرانەوە ھاتون، (80) کۆمپانیاش ناوخۆیین و ھەندێکیان بریکاری کۆمپانیا ئەوروپیەکانن لە ھەرێمی کوردستان.

ڤیستیڤاڵی پاییز بۆ بازاڕکردن بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت، رۆژانە لە سەعات (10) سەرلەبەیانی تا پێنجی ئێوارە کراوە دەبێت.