کوردستان 10:12 - 06/12/2019

ماتەم راگەیەندرا .. تەقینەوەى غاز لە ئاهەنگێکدا لە سەقز (50) قوربانیى لێکەوتەوە

+ -

(سبەى):
ته‌قینه‌وه‌ی غاز له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕان له‌ سه‌قز (50) قوربانیى لێکەوتەوە و بەهۆى کاریگەرى روداوەکە و زۆرى ژمارەى قوربانیانیشەوە لەو شارە ماتەم راگەیەندرا.

شەوى رابردو له‌ ئەنجامى ته‌قینه‌وه‌ی زۆپایه‌كی غاز له‌ هۆڵێكی ئاهه‌نگ گێڕان له‌ شاری سه‌قز له‌ پارێزگای كوردستان (11) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (34) کەسى دیکەش برینداربون.

حسه‌ین خۆش ئیقباڵ جێگری پارێزگای كوردستان، له‌ بارەى روداوەکەوە رایگەیاند؛ تەقینەوەکە کارێکى تیرۆریستى نەبوە، بەڵکو روداوەکە لە ئاهەنگێک و لە درەنگانێکى ئێوارەدا رویداوە بەهۆى لێچونی غاز له‌ بۆری زۆپای هۆڵى ئاهەنگ گێڕانەکە کە دواتر بوەتە هۆى تەقینەوەى.

دوپاتیشى کردەوە کە لەو روداوەدا (11) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (34) کەسیش برینداربون، بەڵام سێ لە بریندارەکان برینیان سەختە و تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەمڕۆ هەینى لە سەقز و بەهۆى ئەو روداوەى شەوەى رابردوەوە ماتەمینی گشتی راگەیەندرا.