(سبەى):
ئاسایشی
رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنى بکوژانی گەنجەکەی تەکیە رادەگەیەنێت.
ئاسایشی رۆژئاوای
سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لەماوەى ماوەی کەمتر لە (24) سەعاتدا توانیویانە چوار کەس
بە تۆمەتى کوشتنى گەنجەکەى تەکیە دەستگیر بکەن کە ئەو کڵاشینکۆفێک و دو دەمانچەیەشیان
پێبوە کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە.
دو شەو لەمەوبەر لە
ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بەناوی (پشتیوان) لەنێو دوکانەکەی
خۆیدا کوژرا، دواى دەستگیرکردنى تۆەمتبارانى روداوەکە، ئاسایشى رۆژئاوا ئاماژە
بەوە دەکات کە پاش کۆتایى هاتنى لێکۆڵینەوەکان رەوانەى پۆلیس دەکرێن.