کوردستان 09:24 - 11/01/2020

‏دەمیرتاش خەڵاتى ئاشتى و دیموکراسى پێبەخشرا

+ -

(سبەى):

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە خەڵاتی (مافی مرۆڤ، دیموکراسی، ئاشتی و یەکگرتویی) پێبەخشرا.

لە شارى ئیستانبوڵ، وەقفی سۆشیال دیموکراتی تورکیا خەڵاتی ساڵانەی خۆی بەخشییە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوی هەدەپە، ئەوەش لەپای هەوڵ و تێکۆشان و خەباتی دیموکراسیانەی دەمیرتاش لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی لەتورکیادا.

لە مەڕاسیمەکەدا کە هاوسەرۆکانی هەدەپە و پەرلەمانتار و نوێنەرانی چەند پارت و رێکخراوێک ئامادەی بون، لەدیارترینان کەفتانجی ئۆغڵۆ، سەرۆکی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) لەپارێزگای ئیستانبوڵ، کە تێیدا سەرۆکی دامەزراوەی (SODEV) خەڵاتەکەی بەخشییە باشاک دەمیرتاش هاوسەرى سەلاحەدین دەمیرتاش.

وەقفی سۆسیال دیموکرات (SODEV)، لە ساڵی (2001)ەوە دامەزراوە و دەستی بەچالاکیەکانی کردوە و ساڵانەش خەڵاتی دامەزراوەکە دەبەخشرێتە کەسایەتییەکی چالاک کە لە بوارەکانی (مافی مرۆڤ، دیموکراسی، ئاشتی) تێدەکۆشێت، بۆ ئەمساڵیش خەڵاتەکە بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش.

هەواڵی پەیوەندیدار