(سبەی):
لە
زیندانی گشتیی ئاسایشی هەولێر روداوێکی گیانلەدەستدان رودەدات، کەسوکاری
قوربانییەکە دەڵێن: گومانمان لە روداوەکە هەیە، سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن،
ئەو کەسە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراوە و دواتر لە زینداندا خۆی خنکاندوە.
مەجید
ئیبراهیم هەروتى تەمەن (38) ساڵ، هاوڵاتییەکی گوندی سیساوەى سەر بەناحیەى هەریرە لەقەزای
شەقڵاوە و پێشمەرگە بوە، دوای چەند رۆژێک لە دەستگیرکردنی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/1/2019)
لە روداوێکدا لە ئاسایشی گشتی هەولێر گیانی لەدەستداوە.
کەسوکاری قوربانییەکە دەڵێن: ئەمڕۆ
پێیان راگەیەندراوە کە سەردانی پزیشکی دادی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە،
بەڵام گومانیان لە روداوەکە هەیە و پێیانوانییە ئەو کەسە خۆی خنکاندبێت.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە رایگەیاند؛ ماوەی هەفتەیەک دەبێت ئەو کەسە لەسەر بەکارهێنانی
ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشیدا ماددەی هۆشبەری پێبوە،
دواتر لە زینداندا خۆی خنکاندوە و کەسوکارەکەشی تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی
سلێمانی کردوە.
سۆران - ئامانج ئەحمەد