(سبەى)
دوای ئەوەی ئەمڕۆ کەسێک لە زاخۆ بە فیشەک
دایک و براکەی خۆی کوشت و خۆیشی بریندارکرا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندی نەخۆشانەی فریاکەوتنی
زاخۆ بە (سبەی) راگەیاند؛ ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/1/2020) بە
دەستڕێژی گولـلە دایک و برایەکی خۆی کوشت کە تەمەنیان (45 ساڵ و 20 ساڵ) بوە و
پۆلیسێکی بەرگری شارستانی بریندارکرد، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد،: بکوژەکە تەمەنی (23) ساڵە و دوای
برینداربونی لە روبەڕوبونەوەی پۆلیسدا، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ،
بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەشی رەوانەى پزیشکی داد کراوە.
دهۆک - مەسعود هادی