(سبه‌ی):
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
گومرگی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت؛ سەرجەم ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران
داخران.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رجه‌م ده‌روازه
سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی و ئێران داخران.
ئەوە له كاتێكدایه به‌هۆی
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران له دو رۆژی رابردودا مه‌رزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران داخرابون و ته‌نها رێگه به ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌درا.