(سبەی):
کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و لایەنە
سیاسییەکان لە هەولێر کۆتایی هات و لە راگەیەندراوێکیشدا سەرۆکایەتی هەرێم جەخت
دەکاتەوە لەوەی کە پێکهاتەکانی کوردستان و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێم تاکە
لایەنی بڕیاردەر دەبن لەسەر دەستنیشانکردنی نوێنەرانی هەرێم.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە
بەوەکراوە، کە لە پێناو هێنانەدی ئامانجەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێم، شاندی
لایەنە کوردستانییەکان بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرجەم لایەنە
عێراقییەکان.