تاهیر عەبدوڵا، جێگرى پارێزگارى هەولێر و فرسەت سۆفى پارێزگار، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا - فۆتۆ: ئەرشیف

کوردستان 06:45 - 24/02/2020

جێگرى پارێزگارى هەولێر دەگۆڕدرێت

+ -

(سبەى):
لە چوارچێوەى گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە پارێزگاى هەولێر، جێگرى پارێزگار دەگۆڕدرێت و کەسێکى دیکە لە شوێنى دادەنرێت.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە (سبەى) راگەیاند؛ لە چوارچێوەى گۆڕانکارییە ئیدارییەکان لە پارێزگاى هەولێر، لە کۆبونەوەیەکدا لە ئەنجومەنى پارێزگا، تاهیر عەبدوڵا جێگرى پارێزگار لە پۆستەکەى لادەبرێت و بڕیارە مەسعود کاڕەش بەڕێوەبەرى پێشوى ئاوى هەولێر لە شوێنى دەستبەکار بێت.

بۆ زانیارى زیاتر (سبەى) پەیوەندیکرد بە بەرپرسێک لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان ئاماژەى بەوەکرد کە چاوەڕوانى رەوانەکردنى (سی ڤى) کاندیدە نوێیەکەن بۆ دیاریکردنى وادەى دانیشتنى ئەنجومەنى پارێزگا.

پێشتر د. فەرسەت سۆفى پارێزگارى هەولێر بە (سبەى) راگەیاند کە لە سەرەتاى ساڵى (2020) ژمارەیەک گۆڕانکارى لە پۆست و بەرپرسیارێتییەکانى ئیدارەى خۆجێى هەولێر ئەنجام دەدرێت و هەر لەو چوارچێوەیەشدا دلێر نەجار وەک بەڕێوەبەرى پۆلیسى نوێى هەولێر دەستبەکاربو، بڕیارە چەند قائیمقامێکى سنورەکەش بگۆڕدرێن.