(سبه‌ی):
پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛
هه‌مو رێكارێكی پێویست بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتە بەر و دڵنیایش ده‌دات
لەوەی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌نزین زۆر كاتییه و هیچ قەیرانێک رونادات.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،
پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە (سبه‌ی) راگه‌یاند؛ لە دواین کۆبونەوەیاندا لە
رۆژی (22)ی ئەم مانگە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگار و
فەرمانگەکان، پرسی ئەگەری دواخستنی دەوامی خوێندن دراوه‌ته ده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی دراسه‌ی بكه‌ن و راپۆرت و پێشنیازه‌كانیان بهێننە
ئه‌نجومه‌نی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیای لەبارەوە بدرێت.
وتیشی: ژمارەیەک بۆچون و
پێشنیار هەن لەوبارەیەوە و سبەینێ سێشەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا
دەخرێتەڕو، بەڵام پرسی راگرتنی خوێندن یاخود بەردەوامی، ده‌كه‌وێته سه‌ر قۆناغەکانی
داهاتوی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسه‌كه، تائێستاش له هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی نه‌كه‌س
توش بوه و نه بڵاویش بوه‌ته‌وه، بۆیه ئەوە وه‌كو بیرۆكه باس كراوه نه‌ك بڕیار.
سەبارەت بە رێکارەکان و
هەنگاوی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی: ئه‌و رێکارانەی پێویستە
بۆ به‌رگریكردن و خۆپارێزی و رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە بۆ سلێمانی و
هه‌رێمی كوردستان سەرجەمیان گیراونەتەبەر و هه‌مو ئاماده‌كاریمان كردوه.
رونیشیکردەوە "ئێستا
ئێمه له قۆناغی خۆپارێزیداین و له سلێمانی ژوری عه‌مه‌لیاتی بۆ پێكهێنراوه، ئه‌م
ڤایرۆسه پێویستی به هۆشیاری هه‌یه نه‌ك ترس و تۆقاندن".
لەبارەی دروستبونی
قەیرانی بەنزین لە سلێمانی لە لێدوانەکەیدا بۆ (سبەی)، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دڵنیاییدا
لەوەی ئەو بابەتە زۆر كاتیه و جموجوڵی بازرگانی بەشێوەکی کاتی راگیراوە و سبەینێ له
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری لەسەر دەدرێت، وتیشی: هیچ مه‌ترسییه‌ك لەسەر
دروستبونی قەیرانی بەنزین و كه‌مبونه‌وه‌ی نییه.