(سبەی): بەهۆى لێکەوتە و کاریگەرییەکانى کۆرۆنا و راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ لە بۆنەکاندا، خواست لەسەر جلى کوردى کەمبوەتەوە و بەرگدرویەک دەڵێت:"کڕیارمان بە رێژەى (70%) کەمى کردوە". ساڵانه بە گشتى له سێ وه‌رزدا هاوڵاتییان جلوبه‌رگی كوردی ده‌دورن، له جه‌ژنی نه‌ورۆز و بەهار، له جه‌ژنی ره‌مه‌زان و له جه‌ژنی قورباندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هاوڵاتییان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان له ماڵه‌وه كرده‌وه دوبارە بەهۆى جەژنى رەمەزانیشەوە قەدەغەى هاتوچۆ راگەیەندرا، بەوهۆیەوە کارى قوماشفرۆش و بەرگدروى جلى کوردى کەمبوەتەوە و وەک هەندێکیان دەڵێت؛ له جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش (70%)ى بازاڕیان دابه‌زیوه.
به وێنه؛ فیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان له سلێمانی
بەوێنە: ئاهەنگی نەورۆز لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان
به وێنه؛ گه‌شت و سه‌یرانی هاوڵاتیان له‌یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا
وێنە؛ یەکەم رۆژى جەژنى نەورۆز لە سەیرانگاى دوکان
کۆیە؛ بەڕێوەچونى ئاهەنگى نەورۆز
وێنە؛ بەڕێوەچونى ئاهەنگى نەورۆز لە سلێمانى
وێنە؛ ئامادەکارییەکانى هاوینەهەوارى دوکان بۆ پێشوازى لە گەشتیاران
سلێمانی؛ ڤیستیڤاڵی خواردنی سەمەنی
وێنە؛ مەراسیمى ساڵیادى کیمیابارانى هەڵەبجە