گەلەری 06:00 - 23/05/2020

ئامادەکاریی هاوڵاتیان بۆ جەژنی رەمەزان

+ -

(سبەی):

لەگەڵ نزیکبونەوەی جەژنی رەمەزاندا، هاوڵاتیان پەیتا پەیتا دەچنە بازاڕەکان به‌مه‌به‌ستی كڕینی کەلوپەل و پێداویستییه‌كانی جەژن.

لەکاتێکدا کە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی له‌ ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژندا راگەیاندوە بەهۆی هه‌ڵكشانی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و پابه‌ندبون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ جه‌ژندا، هاوڵاتییان دابەشی دو بەرە بون، به‌شێك پابه‌ندن و پێیان وایه‌ پێویسته‌ له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌ و به‌شێكی دیكه‌یان باوه‌ڕیان به‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوان نییه‌.