(سبەى):
توشبویەکى کۆرۆنا لە سلێمانى دواى (19) رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە
گیانی لەدەستدا.
شەوى رابردو،
یەکێک لە توشبوەکانى کۆرۆنا لە سلێمانى کە (19) رۆژ بو لە ژێر چاودێریدابو، لە نەخۆشخانەی شەهید
تاهیر عەلی والی بەگ گیانی لەدەستدا.
دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: بەداخەوە توشبویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی
گیانی لەدەستدا، کۆچکردو تەمەنی (53) ساڵە و دانیشتوی ناو شاری سلێمانییە.
بەپێی دوا ئامارەکانی
وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گەیشتە
(500) کەس لەو ژمارەیەش (12) کەس گیانیان لەدەستداوە و (163) کەس چاکبونەتەوە،
(325) کەسیش لە نەخۆشخانەکان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان، کە بەشێکیان تەندروستیان
ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕدان.