کوردستان 10:55 - 04/06/2020

وتەبێژی نەخۆشخانەی پێنجوێن: (13) کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بون

+ -

(سبەی):

وتەبێژی نەخۆشخانەی پێنجوێن ئاشکرای دەکات (13) کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بون، لەناو خێزانەکەشیدا سێ کەس وەک هەڵگری ڤایرۆسەکە دەستنیشان کراون، بۆیە پەتاکە جدییە.

لوقمان لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن، ئاشکرای دەکات لەناو ئەو (51) کەسەی لە پێنجوێن وەک توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، دایک و باوک و هاوسەرەکەی هەن، توشبونی (13) کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی پێنجوێن ئەو پەیامە دەڵێت کە کارمەندانمان دڵسۆزانە کاریان کردوە.

پەتای کۆرۆنا و چەند قسەیەک:

* لە خانەوادەی من و لەناو ئەو لیستی (51) کەسەی پێنجوێندا سێ لە کەسە نزیکەکانمی تێدایە کە باوک و دایک و هاوسەرمن.
* ئایا پەتاکە راستییە، بەڵێ پەتایەکی تەواو راستی و جددییە و بونی هەیە، بەڵام مەرج نییە ئەوەی توشی بو کۆتایی ژیانی بێت!.
* لە خۆپارێزی و تاکپارێزی هیچ زەرەرێک ناکەین، بەڵام لە ئەگەری توش بون هیچ نەبێت ئازار دەچێژین، دادەبڕێین لە ئازیزانمان، خەو و خواردنمان تێکدەچێت.
* بۆچی ناوی ئەوکەسانە بڵاوناکرێتەوە کە پەتاکەیان گرتوە لەبەر مافی نەخۆش و لەبەر ئەوەی ئەرکی ئەخلاقی و ئینسانی و پیشەیمان رێ نادات مەگەر کەسێک خۆی بیەوێت ناوی بڵاوبکرێتەوە.
*توشبونی (13) کارمەندی تەندروستی لە نەخۆشخانەی پێنجوێن ئەو پەیامە دەڵێت کە کارمەندانمان دڵسۆزانە کاریان کردوە.
* ئەمڕۆ سێ لە توشبوانی پێشو نەخۆشخانەیان بەجێهێشتو گەڕانەوە ناو خانەوادەیان لە پێنجوێن.
*دەمەوێت لێرەوە سوپاسی بێ پایانم بگەیەنم بە هەمو ئەو بەڕێزانەی بەنامە و تەلەفون هەواڵی خانەوادەمیان پرسیوە و هاوکارم بون بەتایبەت (کاک زانای قائیمقام و مامۆستا عەبدلڕحمانی ئەندام پەرلەمانی پێشو دکتۆر ئاسان بارام و دکتۆر خالید و مامۆستا عەتا پێنجوێنی)و هەمو دۆستان و خزمان و هاوڕێیانم.

پشتیوان بەخوا ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنین و بەتەندروستی باشەوە دەگەڕێینەوە ژیانی ئاساییمان.
ئێوەش سەلامەت بن هەمیشە

لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن