فۆتۆ: بڕیار نامیق

کوردستان 11:20 - 04/06/2020

دو توشبوی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

+ -

(سبەی):

وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کرد: دو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دو پیاوی توشبوی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 تەمەن (51) و (85) ساڵ دانیشتوی شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە کۆی (500) توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا (13) کەس گیانیان لەدەستداوە (324) کەس لە نەخۆشخانەکاندان (163) کەس چاکبونەتەوە.

دوا ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان:

توشبوان: 905
چاکبوەکان: 441
گیانلەدەستدان: 16
توشبوانی ئێستا: 448