کوردستان 12:36 - 04/06/2020

وەزارەتی تەندروستی: لە (24) سەعاتدا (61) کەس توشی کۆرۆنا بون

+ -

(سبەی):

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا (61) توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە (910) توشبو، لەنێویاندا (16) گیانلەدەستدان هەیە و (441) نەخۆش چاکبونەتەوە، ئێستا (453) نەخۆش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

راگەیاندراوی ژمارە (100)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1- کەرەنتین:
تاوەکو ئەمڕۆ (12422) هاوڵاتی، ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە، ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن، کەرەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (1058) هاوڵاتی لە (33) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (181) لە هەولێر، (63) لە سلێمانی، (814) لە دهۆك، (11364) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچون و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوکردنی ماوەی (14) رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاوڵاتییان لە (24) سەعاتی رابردودا کە کۆی گشتی (125) هاوڵاتی بو.

2- پشکنین:
لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا؛ (3559) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (1419) هەولێر، (1478) سلێمانی، (601) دهۆك، (4) گەرمیان، (48) راپەڕین.

3- دەرەنجامی (24) کاتژمێری رابردو: (61) توشبوی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

-  پارێزگای هەولێر (4) پۆزەتیڤ:
(2) پیاو تەمەنیان (75)، (27) ساڵ، (2) ئافرەت تەمەنیان (75)، (32) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەکیان بەرکەوتوی توشبوانە، دو پیاوەکە دانیشتوی گەڕەکی کوێستان و ناحیەی عەنکاوەن، دو ئافرەتەکە دانیشتوی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

- پارێزگای سلێمانی (57) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (24) پۆزەتیڤ:
(23) پیاو و (23) ئافرەت و (2) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەکان توشبو، (8) لە توشبوان بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، (40) توشبو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەك توشبو دانیشتوی ناحیەی بازیان، یەك توشبو دانیشتوی ناحیەی عەربەت، یەك توشبو دانیشتوی قەزای سەیدسادق، یەك توشبو دانیشتوی شاری کەرکوك، ئەوانی تر توشبو دانیشتوی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (2) پۆزەتیڤ : (2) ئافرەت تەمەن (36)، (26) ساڵ، توشبوی یەکەم بەرکەوتوی توشبوانی پێشوە، توشبوی دوەم سەردانی شاری بەغدادی کردوە، دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و بەردەسورن لە قەزای کەلار.

ئیدارەی راپەڕین (7) پۆزەتیڤ :
(2) پیاو تەمەنیان (43)، (37) ساڵ و (3) ئافرەت تەمەنیان (70)، (47)، (32) ساڵ، (2) منداڵ (11)، (4) ساڵ سێ لە توشبوەکان نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەرکەوتوی توشبوانی پێشون، دانیشتوی گەڕەکەکانی نەورۆز، راپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەکی چۆمان لە شارۆچکەی چوارقوڕنە.

کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (82926) پشکنین بوە

4- ئاماری گشتی:
کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19 ) لە هەرێمی کوردستان (910) توشبو، لەنێویاندا (16) مردن هەیە و (441) نەخۆش چاکبوەتەوە، ئێستا (453) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاوڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 حوزەیران 2020