کوردستان 04:45 - 10/07/2020

عێراق لەبارەی دیجلە و فوراتەوە دەیەوێت لەگەڵ تورکیا رێکبکەوێت

+ -

(سبەی):
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەیەوێت بگاتە رێککەوتنێکی نوێ لەبارەی هەردو روباری دیجلە و فوراتەوە.

عەونی زیاب، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان رایگەیاند؛ لە کۆبونەوەی مەهدی رەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لەگەڵ فاتۆ یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق جەختی کردوەتەوە لەوەی بەغدا دەیەوێت لەگەڵ ئەنقەرە دوبارە دانوستان بکات بۆ گەیشتنە بە رێککەوتنی نوێ و دیاریکردنی پشکی شایستەی عێراق لە ئاوی هەردو روباری دیجە و فورات، وتیشی: هەمان هەواڵ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەئارادایە.

زیاب رونیکردەوە، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان دەیەوێت لەرێگەی کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەمو بابەت تاوتوێ بکات.

رێژەی (90٪)ی ئاوی روباری فورات لە تورکیاوە دێت و هەروەها (17٪)ی ئاوی دیجلەش لە ئێرانەوە دێتە عێراق.