کوردستان 06:43 - 10/07/2020

چوار هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

+ -

(سبەی):
سەرۆکی لیژنەی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ هەینی چوار هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

عەبدوڵا شێخ ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی ناشتنی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا لە پەیامێکیدا بۆ هاوڵاتیان داوای پابەندبونی زیاتر بە رێنماییەکانی خۆپارێزیی دەکات و دەڵێت: ئەمڕۆ چوار کەس کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابون لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکرای کرد؛ سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ناو شاری سلێمانین و ئەوی دیکەش خەڵکی کەلارە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات ئەم چەند رۆژە پابەندبونیان بە رێنماییە خۆپارێزییەکانەوە زیاتر بکەن چونکە هاتنی دەروێشەکان بەبێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسین بۆ سەر زیادبونی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە.