کوردستان 08:08 - 10/07/2020

توشبونی (211) کەسى دیکە بە کۆرۆنا لە هەرێم راگەیەندرا

+ -
(سبەی):
وەزارەتى تەندروستى هەرێم، توشبونى (211) کەسى دیکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتى تەندروستى، ئامارى (24) سەعاتى رابردوى دۆخى کۆرۆناى لە هەرێمى کوردستان بڵاو کردەوە و بە پێى ئامارەکەش، (211) توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون کە (70 لە هەولێر)، (71 لە سلێمانى)، (10 لە دهۆک)، هەروەها (47) لە گەرمیان و (13) حاڵەت لە هەڵەبجە.

سەبارەت بە ئامارى چاکبوەکانیش، لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە هاتوە کە (139) توشبو دواى وەرگرتنى چارەسەرى تەواوەتى چاکبونەتەوە بەم شێوەیە: (124 لە هەولێر)، ( 8 لە گەرمیان) (2 لە دهۆک)، (5 لە هەڵەبجە).

باسى لەوەش کردوە، لە (24) سەعاتى رابردودا (11) حاڵەتى گیان لەدەستدا بە کۆرۆنا هەبوە کە (2) لە هەولێر و (7) لە سلێمانی و دو حاڵەتیش لە گەرمیان.

بەوەش کۆى توشبوانى هەرێم گەیشتوە بە هەشت هەزار و (937) کەس، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و (211) کەس چاکبونەتەوە و پێنج هەزار و (421) توشبوش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و (305) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.