کوردستان
09:50 - 11/07/2020
لەگەڵ پابەندبونیان بە رێکارەکانى خۆپارێزى، تاقیکردنەوەکانى (12)ـى ئامادەیی دەستیپێکرد
(سبەى):
بەیانى ئەمڕۆ یەکەمین
تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵى (12)ـى ئامادەیی لە هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد و جیاواز لە ساڵانى رابردو ئەمساڵ مامۆستایان و خوێندکاران پابەندى رێنماییەکانى
تەندروستین.
ئەمڕۆ شەممە، بە
بەشدارى زیاتر لە (144) هەزار خوێندکار یەکەمین تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵ
دەستیپێکرد کە لەو ژمارەیە (51) هەزار و (453) خوێندکار لە شارى هەولێرن و (40)
هەزار و (405) قوتابى لە شارى سلێمانى و (42) هەزار و (965) لە شارى دهۆک و (2366)
خوێندکاریش لە پارێزگاى هەڵەبجە بەشدارى تاقیکردنەوەکان دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە
ئەمساڵ بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە دەرگاى
قوتابخانەکان زوتر لە وادەى خۆیان داخران، لە کاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانیشدا پێویستە مامۆستایان و خوێندکاران پابەندى رێنماییە تەندروستییەکان بن، هەفتانە دو
تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و لەکاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانیشدا بۆ ماوەى چەند
سەعاتێک هێڵى ئەنتەرنێت لە هەرێمى کوردستان رادەگیرێت.