(سبەى)
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوینەرانى عێراق بەدواداچون بۆ چەند پڕۆژەیەکى سنورى قەزاکانى سەیدسادق و چەمچەماڵ و قەڵادزێ دەکات.
ئەمرۆ شەممە، د. یوسف محەمەد سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان سەردانى د.هەڤاڵ ئەبوبەرکر، پارێزگارى سلێمانى کرد به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ چەند پڕۆژەیەکی سنوری قەزاکانی، سەیدسادق و چەمچەماڵ و قەڵادزێ.
هەر لە کۆبونەوەکەدا پرسه په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێم، تاوتویێكراون و سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان به‌دواداچونی بۆ پرۆژه‌ی چه‌ند قه‌زایه‌كی سنوری پارێزگای سلێمانی كردوه كه لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی عێراقەوە لەسەر بودجەی ساڵی (2019) بڕیاریان لێدراوەو تائێستا خەرج نەکراون.