(سبەى):
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەئۆپەراسیۆنێکدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا (82) بەرپرس و
ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپەیان لەحەوت شاری جیای تورکیا و باکوری
کوردستان دەستگیر کرد.
لەدیارترین ئەو کەسایەتیە دیارانەی هەدەپە کەلە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆدا دەستگیرکران
بریتین لە سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە و ئەندامی شاندی ئیمراڵی،
ئاڵتانتان، پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپە، ئایهان بیلگەن، سەرۆکی شارەوان قارس، نەزمی
گور و ئامینە ئاینا، پەرلەمانتاری ئێستای هەدەپە، جان مەمیس، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی
ناوەندیی هەدەپە، عەلی ئورکوت، بەیزا ئۆستون، گوڵفەر ئاکایا، ئاڵپ ئاڵتینۆرس، گونەی
قوبلای، دێلیک یاغلی).
ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرپەرشتی مەکتەبی دادوەری باڵای ئەنقەرە یوکسەل کۆجامان
ئەنجامدراوە، ئەوەش لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکان (5-8) تشرینی یەکەمی ساڵی
(2014) بۆ پشتیوانیکردن لە کۆبانێ، بەوهۆیەشەوە ئەمڕۆ لە حەوت شاردا بڕیاری رەشبگیری
و دەستگیرکردنی (82) ئەندامی هەدەپە دەرکرا، ئەوەش بەپاساوی پەیوەندی پەکەکەو کەجەکە
بەوچالاکیانەوە.