کوردستان 12:25 - 26/09/2020

گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گەیشتە (1650)

+ -

(سبەى):

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامارى (24) سەعاتى ڤایرۆسى کۆرۆناى راگەیاند و بەوپێیەش گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە (1650).

بەپێى داتاکەى وەزارەتى تەندروستى لەماوەى (24) سەعاتى رابردودا (520) توشبوى نوێ لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە (264) کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و (33) هەڵگریش گیانیان لەدەستداوە.

بەوپێیە ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە هەڕیمى کوردستان گەیشتوەتە (45215) لەو ژمارەیەش (1650) کەس گیانیان لەدەستداوە و (28938) کەسیش بەیەکجارى چاکبونەتەوە.