وەرزش 08:28 - 25/02/2021

ریاڵ مەدرید و مان سیتی بردیانەوە

+ -

(سبەی):
هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی، لە دەرەوەی یاریگای خۆیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

شەوی رابردو دواین دو یاریی چونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرێوەچو، لەهەردو یاریەکەشدا یانەکانی ریاڵ مەدرید و مان سیتی، توانیان لەدەرەوەی یاریگای خۆیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

لەیاری یەکەمدا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بوە میوانی یانەی ئەتەڵانتای ئیتاڵی، یاریەکەش بەئەنجامی (1-0) لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات.

لەیاری دوەمیشدا، یانەی مانچستەر سیتی بوە میوانی یانەی بروسیا میونشن گلادباخی ئەڵمانی، یانەی مان سیتی بۆ (19)یەمین یاری لەسەر یەک لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان، توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و بەئەنجامی (2-0) لەیانە ئەڵمانیەکەی بردەوە.

دوای تەواوبونی سەرجەم یارییەکانی قۆناغی چون، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی (9-10-16-17)ی مانگی داهاتو ئەنجام دەدرێت و دواتر یانە سەرکەوتوەکانی قۆناغی پێش کۆتایی یەکلایی دەبنەوە.