جۆراوجۆر 10:11 - 07/03/2021

بە چەند هەنگاو کۆنترۆڵى فشارى بەرزى خوێن بکە

+ -

(سبەى):

پسپۆڕان چەند رێگەیەک دەخەنە رو بۆ راگرتنى بەرزبونەوەى فشارى خوێن بەبێ دەرمان و بەشێوەیەکى سروشتیی.

هەندێک لەوانەى لە قۆناغێکى تەمەندا دوچارى بەرزبونەوەى فشارى خوێن دەبن حەز بە بەکار هێنانى حەب و دەرمان ناکەن، بەتایبەت گەنجەکان، بۆ ئەوەى وا هەست نەکەن کێشەیەکى تەندروستیان هەیە و پێیان خۆشە بە شێوەیەکى سروشتیی و ئاسایی بەسەر فشارى خوێنیاندا زاڵ ببن و بەم شێوەیە هەست بە ئازایەتیی زیاتر دەکەن.

یەکەم: دابەزاندنى کێشى لەش، ئەو کەسانەى کێشیان زۆرە و لەهەمانکاتدا هەست بە بەرزیی فشارى خوێینیان دەکەن یەکەم هەنگاو پێویستە خۆیان لەو کێشە زۆرە رزگار بکەن ئەگەر دەیانوێت بەسەر فشارى خوێنیانا زاڵ ببن.

دوەم: وەرزشکردن، بەردەوام بون لە سەر پرۆگرامێکى وەرزشیی رێکو پێک و وەرزشکردنى بەبەرنامە، دەتوانێت هاوکاریىەکى باشى  مرۆڤ بکات لە رێککردنەوەى فشارى خوێنەکەى.

سێهەم: خواردنى تەندروست، سوربون لەسەر خواردنى تەندروست و دروکەوتنەوەى لە خواردنى ژەمە خێراکان و ئەو خواردانانەى برێکى زۆر شەکر و خوێىان تیایە، رێگایەکى دیکەیە بۆ راگرتنى بەرزبونەوەى فشارى خوێن.

چوارەم: کەمکردنەوەى سۆدیۆم لە خواردندا، وەک کەمککردنەوەى خوێ و خواردنە دەستکارى کراوەکان و لە قوتو نراوەکان لە ژەمى رۆژانەدا.
پێنجەم: خواردنى پۆتاسیۆم چونکە هاوکار دەبێت لە لابردنى ئەو زیانانەى بەهۆى سۆدیۆمەوە دوچارى لەش دەبێت و فشارى خوێن بەرزئەکاتەوە.هەروەها زیادکردنى هەندێ گژوگیاى تایبەت بۆ ناو خواردن.

شەشەم: دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان، هاوکاردەبن بۆ دابەزاندن و رێککردنەوەى فشارى خوێن بێگومان لەپاڵ خاڵەکانى پێشودا.

حەوتەم: کەمکردنەوەى کافایین، وەک زۆر خواردنەوەى چاو قاوە کە دەبێتە هۆى بەزربونەوەى فشارى خوێن، ئەوکەسانەى راهاتون لەسەر بەکارهێنانى کافایین هەست بە کاریگەریی ئەم مادەیە لەسەر بەرزبونەوەى فشارى خوێن ناکەن، بەڵام کەسێک کە خوى بە بەکارهێنانى کافایینەوە نەگرتوە بەئاسانى هەست بەبەرزبونەوەى فشارى خوێن دەکات لەگەڵ بەکارهێنانیاندا.

هەشتەم: ئەو کەسەى هەست دەکات یان پزیشک پێى وتوە فشارى خوێنى بەرزە، نابێت پشکنین پشتگوێ بخات بەڵکو دەبێت لەماڵەوە لەرێگەى ئامێرى پشکنینەوە ناو بەناو فشارى خوێنەکەى پێوانە بکات.

نۆیەم: دورکەوتنەوە لە دڵەراوکێ و شڵەژانى دەرونیی و توڕەبون و هەڵچون، بارى دەرونیی کاریگەریەکى زۆرى لەسەر بەرزبونەوەى فشارى خوێن هەیە، بۆیە ئەو کەسانەى فشارى خوێنیان بەرزە پێویستە هەمیشە خۆیان لە دڵەراوکێ و توڕەبون و بارى دەرونى ناجێگیر بپارێزن.

هاوکات پسپۆڕانى تەندروستیى لەگەڵ ئەم رێگایانەدا بەڵام لەهەمانکاتدا بەکار هێنانى حەب و  دەرمانیش بۆ راگرتنى بەرزبونەوەى فشارى خوێن بەباش و پێویست دەزانن و دڵنیایی دەدەن هیچ  زیانێکى لاوەکیى نیە.