وەرزش 08:33 - 11/03/2021

بەرشەلۆنە و لایپزیگ ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد

+ -

(سبەی):

هەردو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و لایپزیگی ئەڵمانی لە قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ ماڵئاواییان کرد و سەرنەکەوتن بۆ قۆناغی داهاتو.

شەوی رابردو، دو یاریی بەهێزی گەڕانەوە لە قۆناغی (16)ی خولی یانەی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچون، لە یاری یەکەمدا یانەی بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردو یانەی کۆتایی هات، بەڵام بە ئەنجامی هەردو یاری چون و گەڕانەوە و بە ئەنجامی (5-2) یانەی پاریس سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.

یانەی بەرشەلۆنە بۆ یەکەمجار لەدوای وەرزی (2007-2008) لە قۆناغی (16) ماڵئاوای لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی میوانداریی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی لیڤەرپول کۆتایی هات.

بەئەنجامی هەردو یاری چون و گەڕانەوەی قۆناغی (16)، یانەی لیڤەرپوڵ توانی بە ئەنجامی (4-0) سەرکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

رۆژانی (16) و (17)ی ئەم مانگەش یارییەکانی دیکەی قۆناغی گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەمشێوەیە بەڕێوەدەچێت.

16/3/2021
ریاڵ مەدرید × ئەتەلانتا
مانچستەر سیتی × بوروسیا موشنگلادباخ

17/3/2021
چێڵسی × ئەتلەتیکۆ مەدرید
بایەرمیونشن × لازیۆ

رۆژی (19)ی مانگیش تیروپشکی یارییەکی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان رادەکێشرێت و رۆژانی (4-7-13-14)ی مانگی نیسان یارییەکان ئەنجام دەدرێن.