جۆراوجۆر 07:30 - 13/03/2021

بۆ تەندروستییەکى باشتر شەربەتى گێزەر بخۆرەوە

+ -

(سبەى):


پسپۆڕانى خۆراک رێنمایی دەدەن لە سودى خواردنەوەى شەربەتى گێزەر باس لەو سودە زۆرانە دەکەن کە لە بەهێزکردنى بەرگرى جەستە و تەندروستى چاوو پێست هەیەتى ، ئەمە جگە لەوەى هەڵگرى برێکى زۆرە لە جۆرەکانى ڤیتامین کە جەستە رۆژانە پێویستیەتى و شەربەتى گێزەر دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم و فۆلات و پوتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین (A) ، لێرەدا هەشت سودى گێزەرتان بۆ دەخەینە رو:
 بەرگرى جەستە بەهێز دەکات
شەربەتى گێزەر دەبێتە هۆى بەهێزبونى بەرگرى جەستە بەهۆى ئەوەى هەڵگرى هەردو ڤیتامینى (A)  و (C)ـیە و ئەم ڤیتامینانە دژە ئۆکسیدن و دەبنە هۆى پاراستنى خانەکانى بەرگرى جەستە، هەروەها شەربەتى گێزەر سەرچاوەیەکى دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (B6) کە دیسان بۆ بەرگرى جەستە پێویستە.

بۆ تەندروستى چاو
شەربەتى گێزەر لە پێکهاتەکەیدا بڕێکى زۆر لەو مادە خۆراکیانەى تێدایە کە بۆ تەندروستى چاو باشن، وەک ڤیتامین (A)  کە  بڕیکى زۆرى تیایە.

لەوانەیە رێگرە لە شێرپەنجە بکات
شەربەتى گێزەر هەندێ پێکهاتەى تێدایە کە لەوانەیە رێگربێت لە دروستبونى شێرپەنجە لەلەشدا، وەک بولی ئیستیلین و بیتاکاروتین و لوتین ئەمانەش کۆمەلێ پێکهاتەن کاریگەرن لە دژى شێرپەنجەى خوێن.

کۆنترۆڵى شەکرە دەکات
بەپێى لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان گێزە سودى هەیە لە کۆنترۆڵکردنى شەکرە لە خوێنداو دابەزاندنى، ئەمەش لەبەرئەوەیە گێزەر پێکهاتەى پرۆبیۆتیک لە خۆ دەگرێت کە بەکتریایەکى بەسودە و کاریگەریی لە سەر بەکتریاى هەناو هەیە کە پەیوەستە بە نەخۆشیی شەکرەوە.

بۆ پێست
ئەو پێکهاتانەى لە گێزەردا هەیە بۆ تەندروستى پێیستیش باشن، گێزەر ئەو کەرەستانە لەخۆ دەگرێت کە بۆ بەرهەمهێنانى کۆلاجین پێویستن ئەمە جگە لە ڤیتامین (C) کە بەهەمان شێوە بۆ پێست بە سودە.

بۆ دڵ
بەپێى لێکۆڵینەوەکان گێزەر ئارامیی بەدڵ دەبەخشێت و لە ئەگەرەکانى توشبون بە نەخۆشیەکانى دڵ مرۆڤ دەپارێزێت، چونکە سەرچاوەیەکى باشى پۆتاسیۆمە، کە کاریگەرى هەیە لەسەر رێکخستنى فشارى خوێن. پزیشکەکان ئامۆژگاری ئەوکەسانە دەکەن کە فشاری خوێنیان هەیە بە خواردنەوەى شەربەتى گێزەر رۆژانە.

گورچیلە دەپارێزێت
پسپۆڕان واى بۆ دەچن ئەو کاروتیناتانەى لە گێزەردا هەیە بتوانن تەندروستى گورچیلە باشتر بکەن، هەروەها گێزەر ئەتوانێت مرۆڤ لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانى گورچیلە و قەڵەوى بپارێزێت.