گەلەری 09:13 - 15/03/2021

وێنە؛ جەنگاوەرانی لەشکری سپی بەردەوامن لە شەڕی کۆرۆنا

+ -

(سبەی):

دوای زیاتر لە (16) مانگ لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاڵەوانانی لەشکری سپی لە سەرتاسەری جیهان بەردەوامن لە جەنگی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا و شکستپێهێنانی ئەو دوژمنەی مرۆڤایەتی.

لە سەرتاسەری جیهاندا، پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەران و خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی وەک پاڵەوان رێزیان لێ دەگیرێت و بە جەنگاوەرانی لەشکری سپی ناودەبرێن، کە لە بەرەی یەکەمی شەڕی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنان و قوربانیی دەدەن بۆ پاراستنی خەڵک لە پەتای ڤایرۆسی (کۆڤید19)، ژنانیش بەشێکی سەرەکی ئەو سوپایەن و لە پاراستنی خەڵک و چارەسەری توشبوان پشکی شێریان هەیە.