ئابوری 09:09 - 18/03/2021

نرخى نەوت دابەزى

+ -
(سبەى):


نرخى نەوت ناجێگیرە و بۆ ئەمڕۆش لە بازاڕەکانى جیهان نرخەکەى کەمبونەوەى بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (67) دۆلار و (59) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە و نرخەکەى کەمبوەتەوە.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی تەکساسیش بە (64) دۆلار و (22) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و رێکنەکەوتنى وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان دابەزى بەجۆرێک کەمترین ئاستى خۆى لە مێژودا تۆمارکرد، بەڵام لە سەرەتاکانى ئەمساڵ و لەگەڵ بەرهەمهێنانى یەکەمین ڤاکسینى کۆرۆنا نرخى نەوت روى لە بەرزکردنەوە کردەوە، بەڵام تا ئێستاش نرخەکەى جیگیر نەبوە.