وەرزش 02:25 - 19/03/2021

تیروپشکی قۆناغی (8) خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا

+ -

(سبەی):
تیروپشکی قۆناغی (8) خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەڕێوەچو، پاریس روبەڕوی بایرن دەبێتەوە و ریاڵیش چاوەڕوانی یارییەکی ئاگرین دەکات بەرامبەر لیڤەرپوڵ.

ئەمڕۆ هەینی لە شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشکی قۆناغی (8)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشکرا و ئەنجامەکەی بەمشێوەیە بو.

یارییەکانی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکان
1- مانچستەر سیستی – دۆرتمۆند
2- پۆرتۆ – چێڵسی
3- بایرن میونخ – پاریس سان جێرمان
4- ریاڵ مەدرید – لیڤەرپوڵ

هەروەها لە تیروپشکی قۆناغی پێش کۆتایی، براوەی یاری سێیەم روبەڕوی براوەی یاری یەکەم دەبێتەوە و براوەی یاری چوارەمیش روبەڕوی براوەی یاری دوەم دەبێتەوە.

یارییەکانی چون لە (6 و 7)ی نیسانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت و یارییەکانی گەڕانەوەش دەکەوێتە (13 و 14)ی هەمان مانگ.