ئابوری 08:41 - 24/03/2021

نرخى نەوت زیاتر دادەبەزێت

+ -

(سبەى):

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و بۆ ئەمڕۆش نەوت دابەزینى زیاترى بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانى جیهان کەمبوەوە و گەیشتە (60) دۆلار و (77) سەنت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکەى (63) دۆلار و (92) سەنت بو.

هەروەک نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى تەکساسى ئەمەریکى گەیشتوەتە (57) دۆلار و (75) سەنت و نرخى دوێنێى (60) دۆلار و (88) سەنت بو.

ئەوە لە کاتێکدایە نرخى نەوت لە ماوەى رابردودا بەرزترین نرخى تۆمارکرد و گەیشتە زیاتر لە (70) دۆلار، بەڵام نرخەکەى بەجێگیرى نەمایەوە و دوبارە روى لە نزمبونەوە کرد.