عێراق 04:07 - 26/03/2021

تەندروستی عێراق: کۆرۆنا بەرێژەیەکەی مەترسیدار بەرزبوەتەوە

+ -

(سبەی):
تەندروستی عێراق تۆمارکردنی (6490) توشبوی نوێ و (4495) چاکبونەوەی لە کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی ئاماری (24) سەعاتیی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئەنجامی (41790) پشکنین، (6590) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا (4495) توشبو چاکبونەتەوە.

لە ئامارەکەدا (29) گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
 توشبوان: 822.095
چاکبونەوە: 736.747
گیانلەدەستدان: 14.157