عێراق 11:14 - 29/03/2021

لە ماوەى (17) ساڵدا؛ (350) ملیار دۆلارى عێراق براوەتە دەرەوە

+ -

(سبەى):

لەماوەى (17) ساڵدا بڕى زیاتر لە (350) ملیار دۆلار لە عێراق براوەتە دەرەوە، ئەوەش بە وتەى ئەندامێکى لیژنەى دەسپاکى ئەنجومەنى نوێنەران.

تەها دیفاعی، ئەندامى لیژنەى دەسپاکى ئەنجومەنى نوێنەران، رایدەگەیەنێت؛ قەبارەى ئەو پارەیەى لە عێراق لەلایەن هەندێک لە بەرپرس و دەسترۆیشتوە "گەندەڵەکانەوە" براوەتە دەرەوە لەماوەى (17) ساڵدا، زیاترە لە (350) ملیار دۆلار.

وەک ئەو ئەندامەى لیژنە دەسپاکى ئاماژەى بۆکردوە، ئەو بڕە پارەیە یەکسانە بە (32%)ى داهاتى عێراق و زیانێکى گەورەیە بۆ ژێرخانى ئابورى عێراق.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر زۆرێک لە لایەنە فەرمییەکان و پەرلەمان و سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق بەلێنیان دا کار بۆ هێنانەوەى ئەو پارانە بکەن کە بە نایاسایى براونەتە دەرەوەى وڵات، بکات تائێستا هیچ هەنگاوێکى کرداریى دیار نیە.