جیهان 04:39 - 29/03/2021

کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس راستکرایەوە

+ -

(سبەی):
دەستەی بەڕێوەبردنی نۆکەندی سوێس دوبارە دەستپێکردنەوەی جوڵەی کەشتییەکانی راگەیاند، دوای راستکردنەوەی کەشتی (ئێڤەرگەیڤن) کە ماوەی چەند رۆژێک بو نۆکەندەکەی داخستبو.

ئوسامە رەبیع، سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس رایگەیاند؛ ئەمڕۆ دوشەممە (29/3/2021) تونرا کەشتی (ئێڤەرگەیڤن) راستبکرێتەوە و دوبارە جوڵەی ئاسایی کەشتییەکان لە نۆکەندەکە دەست پێبکاتەوە.

وتیشی:"ئێستا کاری پشکنین بۆ کەشتییەکە دەکرێت بە مەبەستی دڵنیابونەوە لە سەلامەتیی و هەروەها زانینی قەبارەی زیانەکەی و هۆکاری روداوەکە".

لە یەکەم کاردانەوەشدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رایگەیاند:"ئەمڕۆ میسڕییەکان توانیان کۆتایی بە قەیرانی کەشتییەکە بهێنن و کارەکان بچنەوە سەر رێڕەوی سروشتی خۆی".

لە کەشتى ئێڤەرگەیڤن بە مەبەستی گەشتێکی بازرگانی بەرەو پێنج وڵاتی جیهانی بەرێکەوتبو، بەڵام لە نۆکەندى سوێس و بەهۆى گرتنى ئاڕاستەى هەڵەوە بۆ ماوەى شەش رۆژە گیریخواردو و بەهۆیەوە جولەى بازرگانى لە ناوچەکە وەستا، ئەمڕۆ ئەو کەشتییە دوبارە خرایەوە سەر رێڕەوى خۆى و بڕیارە کۆتا خاڵى وەستانى بەندەرى رۆتەردام بێت لە نێدەرلاند و لەوێ بەیەکجارى لەنگەر بگرێت