عێراق 04:45 - 29/03/2021

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن گه‌یشته‌ به‌غدا

+ -

(سبه‌ی):

له‌ چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی عێراق و میسڕ و ئه‌رده‌ن، ئه‌یمه‌ن سه‌فدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن گه‌شته‌ به‌غدا.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند؛ به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن سه‌ردانی عێراقی كردوه‌ و  له‌لایه‌ن فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا‌ پێشوازی لێكراوه‌.

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ (2021/3/28) ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردبو، هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌یمه‌ن سه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن و سامح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی هه‌رسێ وڵات.