عێراق 05:48 - 29/03/2021

عێراق؛ (37) گیانله‌ده‌ستدانی به‌ كۆرۆنا تۆماركرد

+ -

(سبه‌ی):

وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی (5837) توشبوی نوێ و (37) گیانلەدەستدانی کۆرۆنای راگەیاند.

لە (24) سەعاتی رابردودا لە ئەنجامی (41897) پشکنین، (5837) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەبەرامبەردا (4500) توشبو چاکبونەتەوە.

لە ئامارەکەدا (37) گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبوان: 838.265
چاکبونەوە: 750.435
گیانلەدەستدان 14.249