وەرزش 09:36 - 29/03/2021

بە فەرمی عێراق میوانداری جامی کەنداوی (25) دەکات

+ -

(سبەی):
دەستەی ئاساییکردنەوەی تۆپی پێ بە فەرمی رەزامەندی نیشاندا لەسەر میوانداریکردنی عێراق بۆ جامی کەنداوی (25).

ئەمڕۆ دوشەممە ئەیاد بنیان، سەرۆکی دەستەی ئاساییکردنەوەی تۆپی پێ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ رەزامەندی دراوە لەسەر ئەوەی عێراق دۆسیەی میوانداریکردنی جامی کەنداوی (25) وەربگرێت کە بڕیارە ئەمساڵ لە شاری بەسڕە بەڕێوەبچێت.

سەرۆکی دەستەکە دەڵێت: سوپاسی سەرۆکانی یەکێتییەکانی کەنداو دەکەین کە متمانەیان بەخشی بە عێراق بۆ میوانداریکردنی جامی کەنداوی (25).

بەوەش دوای (40) ساڵ دابڕان، عێراق لە شاری وەرزشی بەسڕە میوانداری یارییەکانی جامی کەنداوی (25) دەکات کە تائێستا توانیویەتی سێ جار نازناوەکە بەدەست بهێنێت.