کوردستان 10:00 - 30/03/2021

زانکۆی سلێمانی بەشە ناوخۆییەکانی دادەخات

+ -

(سبه‌ی):

زانکۆی سلێمانی دەوامی خوێندن و بەشە ناوخۆییەکان دادەخات و بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلکترۆنی درێژە بە پڕۆژەی خوێندن دەدات.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ (٣١-٣-٢٠٢١) رادەگیرێت تاوەکو (١٠-٤-٢٠٢١)، وە لە بەرامبەردا کۆلێجەکان درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلکترۆنی یان ئۆنلاین.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەواوی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دادەخرێن تا رێکەوتی (١٠-٤-٢٠٢١).

سەبارەت بە خوێندکارانی پڕۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی رونیکردەوە کە خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەک پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی.