کارمەندانى تەندروستى لەکاتى ئەرکەکانیاندا

کوردستان 09:01 - 31/03/2021

دەقی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا

+ -

(سبەى):

لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەقی بڕیارەکانی لیژنەکەی لە 20 خاڵدا بڵاوکردەوە.

لەبڕیارەکاندا هاتوە دەوام لەناوەندەکانی خوێندن تاوەکو 10-4 رادەگیرێت، هاوکات 12ی ئامادەیی بەردەوام دەبن لە خوێندن بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.

دەربارەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە بڕیارەکاندا هاتوە، ئەو زانکۆیانەی کە لە تاقیکردنەوەدان، پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیان بەردەوام دەبێت. سەرجەم پرۆگرامی خوێندن کە ماوە بەشێوازی ئۆنلاین بەردەوام دەبن، هاوکات وانە پراکتیکییەکان لەنێو کامپەسی زانکۆکاندا بە رێکاری تەندروستییەوە بەردەوام دەبن.

ئەو بڕیارانە لە رۆژی چوارشەممە، (2021/3/31) لە سەعات (9:00)ـی شەو جێبەجێدەکرێن و تاوەکو (2021/4/10) کاریان پێدەکرێت.
لە بەشێکی بڕیارەکەدا هاتووە، کۆبوونەوە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی راسپارد بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە مزگەوت و کەنیسە و پەرستگەکان و تەواوی ناوەندە ئایینییەکان بڕیاری پێویست بدات.

هاوکات مۆڵ و شوێنە گشتییەکان لە سەعات (9:00)ـى شەو تاوەکو (6:00)ـی بەیانی دادەخرێن. هەر شوێنێکیش پابەند نەبێت، بۆ ماوەی یەک هەفتە دادەخرێت و چوار ملیۆن دینار پێبژاردنیان پێدەدرێت.
لەبارەی دەوامی فەرمانبەرانیش، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەوامی فەرمانگە حکومییەکان لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو چوارشەممە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی پێنجشەممە دەوام رادەگیرێت.