وەرزش 02:55 - 07/11/2020

هازارد و کاسیمیرۆ توشى کۆرۆنا بون

+ -

(سبەى):

یانەى ریاڵ مەدرید، توشبونى دو یاریزانى یانەکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە: ئەنجامى پشکنینى کاسیمیرۆ و هازارد بە پۆزەتیڤ گەڕاوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە سەرجەم یاریزانەکانى دیکە کە بەرکەوتەى راستەوخۆیان هەبوە پشکنینى کۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە و سەرجەمیان نێگەتیڤ بون.

بڕیارە سبەینێ یانەى ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەى ڤالانسیا لە قۆناغى نۆى خولى ئیسپانى یارى بکەن و هەریەکە لە ئیدن هازارد و کاسیمیرۆ بەهۆى توشبونیان بە کۆرۆناوە بەشدارى لە یارییەکەدا ناکەن.