(سبه‌ی):
هەڵۆ ئەمین كه كوردێكی دانیشتوی سلێمانییه و خه‌ڵكی دوزخورماتوه، لە پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی قورئان خویندن لە شاری دوبەی پایتەختی وڵاتی ئیمارات به‌شداریكرد و توانی پله‌ی چواره‌م به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ (سبه‌ی)، هەڵۆ ئەمین رایگه‌یاند: له‌و پێشبڕكێیه‌دا (17) وڵات بەشدار بون وەک (کۆسۆڤۆ، ئەندەنوسیا، پاکستان، مەغریب، جەزائیر، سعودیە، میسر، بەنگلادش، عێڕاق، ئۆزباكستان، ئیمارات، هیندستان و چه‌ند وڵاتێكی تر) و ژمارەی بەشداربوانیش (28) كه‌س بون.
رونیشیكرده‌وه كه پێشبڕکێکە (15) رۆژی خایاند كه شه‌ش قۆناغی له‌خۆ گرتبو و له‌لایه‌ن لیژنەیه‌ک لە گەورە زانایانی وڵاتانی ناوچەکە سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا و ئه‌ویش توانی پله‌ی چواره‌مم به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری له پێشبڕكێكه‌دا كردوه هه‌رچه‌نده ستافی سه‌رپه‌رشتیاری كێبڕكێكه داوایان لێكردوه كه جله‌كانی بگۆڕێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌رده‌وام بوه و به جلی كوردییه‌وه به‌شداری كردوه.
هەڵو ئەمین شەریف لەدایکبوی (1988)ه و خەڵکی قەزای خورماتوە و دەرچوی کۆلێژی (اصول ا‌لدین) لە زانکوی عێراقی لە بەغدا و لە چەندین پێشبڕکێی جیاوازی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشداریی کردوە و پلەی نایابی بە دەست هێناوە و لە دوای روداوەکانی (16)ی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارەیە و لەئێستادا نیشتەجێی شاری سلێمانیە و پێشنوێژی مزگەوتی ئه‌حمه‌دی حاجی عەلی (ئەحە سور)ه لە گەڕەکی بەختیاری.
سیروان خورشید