(سبەى):
هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژە بەوە دەکات
کە پێشتر بەسەر دەسەڵاتدا سەرکەوتون و دەڵێت:"لە هەڵبژاردنی (23)ی حوزەیرانیشدا
دوبارە لە ئیستانبوڵ جارێکی دیکە سەردەکەوین بەسەر ئەم دەسەڵاتەدا".
ئەمڕۆ سێشەممە، سەزایی تەمەلـلی هاوسەرۆکی
پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) لە بەردەم فراکسیۆنى پارتەکە لە پەرلەمان رایگەیاند؛
لە (20)ی ئایاری (2016)دا پەرلەمان بە هەڵگرتنى پرێزبەندى ئەندامانمان بڕیارێکی دا
کە پێدەچێت تاریکترین بڕیاری مێژوی خۆی بێت، ''هاوکارانمان سێ ساڵ لەمەوبەر
بەبارمتەگیران، بەڵام خەبات لەناوەوە و دەرەوە بەردەوامی هەیە. هەمو پێکەوە
بەردەوام دەبین".
تەمەلـلی لەبارەى
دوبارەکردنەوەى هەڵبژاردن
لە شارەوانییەکانی ئیستانبوڵ وتی: "هه‌مو ئه‌و ناڕه‌وایی، نایاسایی و ساخته‌كاریانه‌مان
بۆ مێژو نوسیوه و دەسەڵاتداران به‌و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌ژین، ئێمەش له هه‌ركوێ
ناڕه‌وایی، نایاسایی و سته‌م هه‌بێت، له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌شخوراواندا ده‌بین بۆ نه‌هێشتنی
سته‌م و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (23) حوزه‌یرانیشدا هاوپه‌یمانی دیموكراسی ده‌هێنینه
بون و جارێكی دیكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دوچاری شكست ده‌كه‌ین".