کوردستان 09:30 - 22/10/2019

"ژەنەڕاڵی پایز" گیانی لەدەستدا

+ -

(سبەی):
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە شاعیری دیار، محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پایز) گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە (سبەی) راگەیاند؛ ئەمشەو تەرمی ئەو شاعیرەی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە و هاوکات سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بە (سبەی) وت: بەپێی وتەی براکەی "كاتێك گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە، بینیویەتی محەمەد عومەر عوسمانی برای کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە"

محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.

خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.

محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی (لە غوربەتا) بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.