کوردستان 10:07 - 23/11/2019

پارێزگارى سلێمانى بۆنەى رۆژى لە دایکبونى بۆ بارین رێکخست

+ -

(سبەى):

پارێزگارى سلێمانى،  بۆنەى رۆژى لە دایکبونى بۆ کچى شەهیدێکى شەڕى دژ بە داعش رێکخست، کە ئەو ڕۆژەى باوکى شەهید دەکرێت دێتە دونیاوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بۆنەى رۆژى لەدایکبونى بۆ خاتو بارینى کچى شەهید بەهرۆز رێکخست و رایگەیاند: ئەمەش وەک هێمایەک بۆ نەمریی شەهیدان و بەردەوامبونی ژیانی مەردانەی مناڵ و  کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەزیندویی ڕاگرتنی ئومێدو هیواکانیان.

بارینى تەمەن (پێنج) ساڵ، لە ئێوارەى رۆژى (23/11/2014) لە دایک دەبێت، پاش ئەوەى بە یانى هەمان ڕۆژ ملازم بەهرۆزى باوکى لە بەرەکانى روبەڕوبونەوەى دژ بە داعش شەهید دەکرێت.

رێکخستنى رۆژى لە دایکبونى بارین لە لایەن بڕیار نامیق پەیامنێرى (سبەى)ەوە پێشنیار کراوە.